"رێككه‌وتنی دژ به شۆڕشی كورد"
ئه‌مڕۆ 49 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر تێده‌په‌ڕێت
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6.3.2024، یادی رێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێرانه له ساڵ 1975 و 49 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كه تێیدا رێككه‌وتن كرا بۆ كۆتاییهێنان به شۆڕشی كورد له هه‌رێمی كوردستان (باشووری كوردستان) و كورد به “رێككه‌وتنی شوومی جه‌زائیر” ناوی ده‌بات.
رێككه‌وتنه‌كه له نێوان سه‌دام حوسێن جێگری ئه‌وكاتی سه‌رۆك كۆماری عێراق و محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی، شای ئه‌وكاتی ئێران به چاودێری و سه‌رپه‌رشتیی هه‌واری بۆمه‌دین سه‌رۆكی ئه‌وكاتی جه‌زائیر واژۆ كرا.
سنووره‌كانی نێوان عێراق و ئێران یه‌كێكە له‌و پرسانه‌ی كه كێشه و ململانێی زۆری له مێژووی ناوچه‌كه‌دا دروست كردووه.
لە ساڵی 1937 کە عێراق لە ژێر کۆنترۆڵی بەریتانیادا بوو، رێککەوتنێک واژۆ کرا کە خاڵێکی دیاریکراو لە شەتولعەرەب جگە لە هێڵی خوارەوە، بە سنووری دەریایی نێوان عێراق و ئێران دابنرێت، بەڵام حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان لە ئێران ئەم سنووردارکردنەیان رەتکردەوە و بە “دروستکراوی ئیمپریالیزم”یان دەزانی.
ئێران هێڵی کۆتایی بە خاڵی شەتولعەرەب دەزانی، کە لە ساڵی 1913 لە نێوان ئێران و عوسمانییەکان وەک سنووری فەرمی رێککەوتنی لەسەر کرا و هێڵی کۆتاییش ئەو خاڵەیە، کە کەنار دەریاکانی لێیە و لە بەرزترین ئاستیدایە.
لە ساڵی 1969 عێراق حکومەتی ئێرانی ئاگادار کردەوە، کە تەواوی شەتولعەرەب ئاوی عێراقە و دان بە بیرۆکەی هێڵی کۆتاییدا نانێت.
لە ساڵی 1975 بە مەبەستی سەرکوتکردنی شۆڕشیی چەکداری کورد بە سەرۆکایەتی مه‌لا مستەفا بارزانی، كه وا لێكده‌درایه‌وه شای ئێران پاڵپشتی شۆڕشه‌كه ده‌كات و له 1961 ده‌ستیپێكردبوو، عێراق رێککەوتننامەی جەزائیری لەگەڵ ئێران واژۆ کرد و خاڵی کۆتایی شه‌تولعه‌ره‌بیش رێککەوتنی لەسەر کرا وەک سنوورێک لە نێوان هەردوو وڵات‌دا، بەڵام سەدام حوسێن ئەم رێککەوتنەی لە 17.9.1980 هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دوای رووخانی دەسەڵاتی شا و هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران به سه‌ركردایه‌تی ئیمام خومەینی، كه هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه، بووه هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، كه به “شەڕی یەکەمی کەنداو” ناوده‌برێت.