ژیان بەبێ سۆشیال میدیا

پلاتفۆڕمەکانی مێتا بۆچی وەستان؟

+964
عادل کانەبی

شەوی رابردوو کێشەیەک رووبەرووی بەکارهێنەراکنی فەیسبوک و ئینستاگرام بووەوە و نەیانتوانی هەژمارەکانیان بەکاربهێنن، بەبێ ئەوەی بزانن چی روویداوە، دوای زیاتر لە نیو کاتژمێریش کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، ئێستا پلاتفۆرمەکانیان کار دەکەن.

ئەمە یەکەمجار نییە کێشەیەکی ئاوا رووبەڕووی مێتا ببێتەوە و دوو ساڵ لەمەوبەر هەمان کێشە رووبەرووی پلاتفۆرمەکانی مێتا بووەوە، کە بۆ ماوەی نزیکەی شەش کاتژمێر سەرجەم پلاتفۆرمەکانی وەستان.

بە گوێرەی شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا، هۆکاری لەکارکەوتنی فەیسبوک و ئینستاگرام، بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە مێتا کاری لەسەر نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکان و بەرەوپێشوەبردنی کردووە، بۆیە بووەتە هۆی وەستانی تەواوەتی پلاتفۆڕمەکان.

ئەو گۆڕانکارییانەی کە مێتا کردوویەتی لە رۆژی رابردوو، بووەتە هۆی پەکخستنی زیاد لە 500 هەزار بەکارهێنەر لە فەیسبوک و 50 هەزار لە ئینستاگرام و لە مەسنجەریش 10 هەزار کەس، کە نەیانتوانیوە پلاتفۆرمەکان بەکاربهێنن.

ژیان چۆنە بەبێ سۆشیال میدیا؟

دوای ئەوەی شەوی رابردوو بۆ ماوەیەکی کاتی پلاتفۆڕمەکانی مێتا لەکار کەوتن، بەشێک لە بەکارهێنەرەکان دوای کارکردنەوەیان، بۆچونی خۆیان دەربڕی لەوەی ژیان بەبێ سۆشیال میدیا ناخۆشە و هیچ نەبووە خۆیانی پێوە سەرقاڵ بکەن، بە پێچەوانەشەوە بەشێکیتر پێیان وابوو ژیان بەبێ سۆشیال میدیا باشترە و ئارامترە.

كێشه‌ی فه‌یسبوك و ئینستاگرام چاره‌سه‌ر بوو

كێشه‌ی فه‌یسبوك و ئینستاگرام چاره‌سه‌ر بوو