لە کۆنفرانسی 2023 نمایشی نەکردبوو

ئەپڵ بەرهەمێکی نوێ نمایش دەکات

964+

عادل کانەبی

بو گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگ، کۆمپانیای ئەپڵ ئامادەکاری دەکات بۆ نمایشکردنی چەند بەرهەمێکی نوێی ئایپاد و ماکبوک کە لە کۆنفرانسی 2023 نمایشی نەکردبوو.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا، ئەپڵ نوێترین بەرهەمەکانی کە بریتین لە ئایپاد 11 و ئایپاد 11 پڕۆ بە پرۆسێسەری M3 کە بە نوێترین و پێشکەوتوترین پرۆسێسەری ئەپڵ دەبێت کە بەقەبارەی 12.9 ئیج.

ئەوەی جیاوازە ئەمجارە ئەپڵ بە نیاز نییە هیچ کۆنفرانسێکی بۆ بکات بەڵکو تەنیا لە رێگەی ژووری هەواڵی ئەپڵ دەبێت لەسەر وێبسایتەکەیان نمایشی بەرهەمەکانی دەکات.

جگە لە بەرهەمە نوێیەکەی ئایپاد هەروەها چاوەڕوان دەکرێت نوێترین بەرهەمی پێنووسی ئەپڵ نمایش بکات.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی بلومبێرگ، هاوشانی ئایپادە نوێیەکە و پێنووسی ئەپڵ، کۆمپانیاکە بە نیازە نوێترین کۆمپیوتەری ماکبوک بە قیاسەکانی 13 و 15 ئینج نمایش بکات.

هەروەک ئامادەکارییەک بۆ نمایشکردنی بەرهەمە نوێیەکانی، ئەپڵ نوێترین وەشانی IOS 17.4 لەم هەفتەیەدا دەخاتە بەردەست بەکارهێنەرەکانی کە چەندین گۆڕانکاری نوێی تێدایە، یەکێک لەو گۆڕانکاریانەش جێگرەوەی ئەپ ستۆری تێدایە و دەتوانی جگە لە ئەپ ستۆر لە ئەپێکیتر بەرنامە داببەزێنن و بەکاری بهێنن.

شایەنی باسە کە لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئەپڵ کە ساڵی رابردوو ئەنجامدرا ئەپڵ هیچ جۆرە ئایپاد و ماکبوکێکی نمایش نەکرد کە ئەمەش بووە هۆی دابەزینی رێژەی فرۆشی کۆمپانیاکە.

کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی 1967 دامەزراوە لە ئەمریکا و لە ساڵی 1976 یەکەم بەرهەمی خۆی خستە بازاڕەوە کە بریتی بوو لە کۆمپیوتەرێکی ئای ماک.

ئەپڵ بێدەنگی شکاند و لەسەر ئایفۆن 15 هاتە خەت

ئەپڵ بێدەنگی شکاند و لەسەر ئایفۆن 15 هاتە خەت