تەقەی لە ماڵێک کردووە

ئاسایشی هەولێر تەقەکەرێکیان دەستگیر کرد

964+

توانا نەقی

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەی لە ماڵی هاوڵاتییەک کردبوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک لەگەڵ سێ کەسی دیکە لە قەزای بنەسڵاوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەک.

دەشڵێن، ئەو کەسانە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان کردووە و زیانی گیانی نەبووە.

ئێستا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (د، ع، ع) دەستگیر کراوە، بەڵام سێ تۆمەتبارەکەی دیکە بە ناوەکانی (و، ن، ر) و (م، ع، ع) و (أ، ر) هەڵاتوون و لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.

ئاسایشی هەولێر كەسێكی بە تۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی دە...

ئاسایشی هەولێر كەسێكی بە تۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی دەستگیركرد