رووداوێکی سەیر لەزاخۆ
بەهۆی رووداوێکەوە بارهەڵگرێک بوو بەدوو کەرتەوە
میدیازان- شڤان عەبدولڵا – زاخۆ
ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە ئۆڤەر پاسێكی زاخۆ كەوتەخوارەوەو لە ناوەراستی شەقامەكەدا بووە بە دوو كەرتەوە زیانێكی زۆری بە شوێنەكە گەیاندووە.
نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە ٢٢ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٢ بارهەڵگرێك لە نهۆمی دووەمی ئۆڤەرپاسێك لە زاخۆ كۆنترۆڵ لە دەستدەدات و دەكەوێتە خوارەوە، لەگەڵ ئەوەی شۆفێرەكە بە سەختی بریندار دەبێت زیانێكی زۆر بە ناوچەكە دەگەیەنێت، بەهۆی رووداوەكەوە شەقامەكە دەگیرێت و بارهەڵگرەكە دەبێتە دوو بەش و پارچەكانی تەواوی شەقامەكە دەگرن.
پەیامنێری میدیازان لە شوێنی رووداوەكە زانیویەتی كە راستەوخۆ شۆفێرەكە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ كراوە بەهۆی پارچەكانی ئۆتۆمبێلەكەوە كە تەواوی شەقامەكەی گرتووە، هاتووچۆ لە شوێنی رووداوەكە ئەستەم بووە و هاووڵاتیان ناتوانن رێگاكە بەكار بهێنن.