هاوردەیان کردووە

لە سەیدسادق دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاغەوە دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای سەیدسادق دەستگیرا بەسەر بارێک دەرمانی قاچاغ کە لەسەر بارهەڵگر دەگوازرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان، دوو کەسیش لەسەر هاوردەکردنی دەرمانەکان دەستگیر کران.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.3.2024، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، دەرمانەکان لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان “لە یەکێک لە دەروازەکانەوە” داخڵکراوە و هاوردە کراوەتە نێو سنووری قەزای سەید سادق بەمەبەستی ساغکردنەوە.

تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان 29 بۆ 40 ساڵدایە و بەگوێرەی مادەی 50ـی دەرمانخانەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی دەرمان و هێنانی کەرەستە پزیشکییەکان، ئامێری موگناتیسی دژە ساختەی لە دەرمانخانەکان بەردەست خستووە، هەر مۆبایلت پێ نەبووم دەتوانی بەو ئامێرە لە ساختەنەبوونی دەرمانەکە دڵنیا ببیتەوە.

لە هەرێمی کوردستان نرخ و پشتڕاستکردنەوەی کوالێتی، بۆ نزیکەی 11 هەزار دەرمان دیاریکراوە ئەویش لە رێگەی ئەو ستیکەرە لاکێشەییە، کە مۆر و دڵنیایی دەزگاکەی لەسەرە و لە تەنیشتی دەرمانەکە دراوە.

پێش کڕینی بە ئامێرێکی موگناتیسی دەرمانەکەت بپشکنە

پێش کڕینی بە ئامێرێکی موگناتیسی دەرمانەکەت بپشکنە