چەند بوتڵێکی غازی ماڵان - وێنە: 964
هەڵەبجە غازی کەمە
قایمقام: داواکارییەکانمان بێ وەڵامن
964+
ئەحمەد مستەفا
هەڵەبجە مانگانە پێویستی بە 30 تانکەر غاز هەیە، بەڵام نیوەی ئەو بڕەی پێدەگات، بە قسەی قایمقام بێت، خواستی زیادی کردووە و داوایانکردووە رێژەکەیە بۆ زیاد بکرێ.
لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، تەنیا 15 تانکەر غاز لە مانگێکدا دەنێتدرێت بۆ هەرسێ کارگەی غازی سیروان، عەبابەیلێ و هەڵەبجە، ئەمڕۆ دووشەممە نوخشە ناسح، قایمقامی هەڵەبجە بە 964ی وت، ئەم بڕە زۆر زۆر کەمە و لە ئاست خواستی دانیشتووانی پارێزگاکەمان نییە و ئێمە پێویستیمان بە زیاتر لە 30 تانکەر غاز هەیە.
ئەوەشی وت، ئەم وەرزە خواستی لەسەر غاز زیادی کردووە و هێشتا لە هەڵەبجە پلەکانی گەرمە لە نزمیدان، وتیشی، سەرەڕای کەمی غاز، بەڵام توانیومانە ئیدارەی دۆخەکە بدەین و گرفتەکانیش کەمتربن، هەروەک لە بابەتی گران فرۆشی سەرجەم بریکارەکانمان بە نرخی هەشی هەزار و 500 دینار بۆ هەر بوتڵی غازێک پابەند کردووە.
بە قسەی قایمقام بێت، زۆرترین داوایان کردووە بۆ زیادکردنی ئەو بڕە غازە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک وەڵام نادرێنەوە، و سەرجەم وەکیلەکان وەکالەتیان بۆ نوێ کراوەتەوە و بەڵێننامەی دادنوسیان هێناوە بۆ پابەندبوون بە یاسا و رێنماییەکان، هەروەک لەزگە و کۆدی تایبەت و باجیان بۆ کراوە.
پێشتر، قایمقامیەتی هەڵەبجە چەند بڕیارێكی سەبارەت بە دابەشکردنی غاز، کاتی دابەشکردنی غاز بەسەر بریکارەکان بڵاوکردەوە، کە لیژنەی سوتەمەنی ناوەندی پارێزگاکە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان گەیشتوون پێی.
بڕیارەکان بەم جۆرەن، کاتی دابەشکردنی غاز لە کارگەکانی غاز لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بۆ 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەبێت، هەروەها تەنیا بریکاری فەرمی بۆی هەیە، بچێتە ناو کارگەی غاز.
هاوکات، دەبێت سەرەتا بریکارەکان بڕە غازی دیاریکراوی خۆیان وەرگرن، لە پاشان غاز بە تاک دابەشبکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا بە نرخی فەرمی ئەویش بڕەکەی هەشت هەزار و 500 دینارە، ئەوەش باسکراوە، بە پێچەوانەوە هەر کارگەیەک پابەندنەبێت بە بڕیارەکان، تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
قایمقامیەتی شارەکە، ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی بۆ گەیاندنی نیگەرانی و سەرپێجی بەردەست خستووە؛
07501117524
07501158867
07501226141
07501049403