بووەتە ترێند
ژیریی ده‌ستكرد بۆ رۆبۆته‌كه‌ی یاریگه‌ی زاخۆ زیاد ده‌كرێت
964+
شڤان عه‌بدوڵا
ئه‌و رۆبۆته‌ی دوێنێ له یاریی زاخۆ و زه‌وڕا تۆپی هێنایه ناو یاریگه و له‌سه‌ر ئیزنی ناوبژیوانه‌كه‌ش چووه ده‌ره‌وه، بووه‌ته جێی سه‌رنج و قسه‌وباسی سۆشیال میدیا و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی.
رۆبۆته‌كه له چینه‌وه هاتووه و له لایه‌ن نه‌شوان سه‌ڵاح، قوتابی په‌یمانگه‌ی زاخۆی ناحكومی پرۆگرام كراوه.
نه‌شوان سه‌ڵاح به 964 وت، ئێمه رۆبۆته‌كه به كه‌یفی خۆمان ده‌جوڵێنین و پرۆگراممان كردووه.
وتیشی، پلانی دیكه‌مان بۆ رۆبۆته‌كه هه‌یه و له ماوه‌ی داهاتوودا ژیریی ده‌ستكردی تێدا به‌كار ده‌هێنین، وا ده‌كه‌ین خۆی به‌بێ كۆنتڕۆڵ كار بكات و له چالاكی دیكه‌دا به‌كاری بهێنین.
له یارییه‌كه‌ی دوێنێدا یانه‌ی زاخۆ به 1-0 گۆڵ له یانه‌ی زه‌وڕای برده‌وه و پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقی گرت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا