لە بالیسان

جوتیارێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە مرد

964+
ئاکام غەفور – سۆران

جوتیارێک لە ناحیەی بالیسان کەوتە ژێر تراکتۆرەکەی، بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بالیسان بێت، “جوتیارەکە بەهۆی رووداوەکەوە سەری لە لاشەی جیا بووەتەوە”.

رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 3.3.2024 روویداوە، جوتیارەکە ناوی دلاوەر سدیقە و تەمەنی 35 ساڵە.

فەرهاد شێخوەسانی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی بالیسان بە 964ـی وت، لە بالیسان گەنجێک کەوتووەتە ژێر گاردینی تراکتۆرەکەی، بەهۆی رووداوەکەوە سەری لە لاشەی جیا بووەتەوە و گیانی لەدەستداوە، لە دوای ئەوەی تەرمەکەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی بالیسان، لە رێگای تیمێکەوە بەڕێمان کرد بۆ پزیشکی دادی هەولێر.

بە گوێرەی سۆرا‌غی 964 بێت، ئەو جوتیارە ویستوویەتی لە رووبارێک ئاو بهێنێت، لەو کاتەدا سەری دەکەوێتە ژێری گاردینی تراکتۆرەکەی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

دارشتنەوەی: ئەحمەد مستەفا

جوتیارێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و مرد

جوتیارێک کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و مرد