دیمەنی مۆلیدەیەکی ئەهلییە _ وێنە: 964
خشتەی مانگی رەمەزان دەگۆڕێت
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێک لەو کارەبایە بڵاوکرایەوە کە مۆلیدە ئەهلییەکانی شارەکە لە مانگی رابردوودا دابینیان کردووە بۆ هاوڵاتیان و کارەبای سلێمانی دەڵێت نرخەکەی لەنێوان 12 بۆ 13 هەزار دیناردایە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3.3.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 41 دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موۆلیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 12 بۆ 13 هەزار دیناردایه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی لیژنەکە، مۆلیدەکان لە نێوان 285 بۆ 320 کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
“هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە 7:00ـى بەیانى بۆ 1:00ـى شەوە، نرخى ئەمپێریان 16.000 بۆ 17.000 دینارە، ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (20.000) دینارە”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.
لەبارەی مانگی رەمەزان، کارەبای سلێمانی دەڵێت، مۆلیدەکان لەو مانگەدا خشتەی کارکردنیان دەگۆڕێت و لەنێوان 1:00ـى پاشنیوەڕۆ تا 1:00ـى شەو ئەگەر کارەباى نیشتمانى کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00ـى بەیانى کاردەکەن.
مۆلیدەکان لە رۆژانى هەینى و شەممە و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن، لەبرى ئەوە کاتژمێر 11:00ـى پێشنیوەڕى بۆ 1:00ـى شەو کاردەکەن.