به‌بۆنه‌ى رۆژه‌ جیهانی باڵندە کێوییەکان

پێشه‌نگایه‌ك باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌ كێویه‌كانى له‌ هه‌ولێر كۆكرده‌وه‌

964+

شیراز عەبدوڵا – هەولێر

له ‌هه‌ولێر له ‌رێگه‌ى پێشه‌نگایه‌كه‌وه‌، باڵنده‌ و ئاژه‌ڵانى كێوى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆكرانه‌وه‌ و به‌شداربووێكی پێشه‌نگاكه‌ش به‌ پێویستى زانیوه‌ له‌م رۆژه‌دا به‌رهه‌مه‌كانى نمایش بكات.

لە رۆژی جیهانی ئاژه‌ڵ و باڵندە کێوییەکان رێکخراوی کوردستان فۆتۆ ئه‌م پێشەنگایەی به‌ هاوبەشی له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌ران کردەوە.

به‌شداربووێكى پێشه‌نگاكه‌ ده‌ڵێت، بۆ ئه‌م پێشه‌نگایه‌  زیاتر له‌ 70 فۆتۆگرافه‌ر له‌ ته‌واوى شاره‌كانى هه‌رێم به‌رهه‌مكه‌كانیان ناردبوو، به‌ڵام ته‌نیا كاره‌كانى 23 فۆتۆگرافه‌ریان له‌و پێشه‌نگایه‌ نمایش كردووه‌.

وتیشی “دیمه‌نى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كانى ناو ئه‌م پێشه‌نگایه‌، گه‌رمیان، بارزان، راپه‌ڕین و زاخۆ و ته‌واوى ناوچه‌كانى به‌خۆوه‌گرتووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

200 باڵنده‌ى كوردستان ده‌كاته‌ كتێبێك و له‌ نیسان بڵا...

200 باڵنده‌ى كوردستان ده‌كاته‌ كتێبێك و له‌ نیسان بڵاویده‌كاته‌وه‌