لە حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە
ئەمریکا 35 هەزار ژەمە خواردنی لەسەر ئاسمانی غەزە فڕێدایە خوارەوە
ژووری هەواڵ
ته‌ندروستیی غه‌زه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ زیاتر له 50 كه‌س له باشووری شاره‌كه گیانیان له ده‌ستدا، كاتێك له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كان بوون و له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردومان كران، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 100 كه‌سیش به برینداری گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه.
به پێی نوێترین ئاماری شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوان له غه‌زه گەیشتووەتە 30 هەزار و 320 کەس.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به تۆڕی سی ئێن ئێنی راگه‌یاند، كه‌شتییه‌كی سه‌ربازیی ئه‌ڵمانیا له ده‌ریای سوور، به هه‌ڵه ته‌قه‌ی له درۆنێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام نه‌یپێكاوه و نه‌یانزانیوه درۆنه‌كه سه‌ر به هێزه‌كانی ئه‌مریكایه.
دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی به تۆڕی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكیان راگه‌یاندووه، ئەمڕۆ شەممە بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەجۆری C-130 توانیویانە 35 هەزار ژەمە خواردن لە کەرتی غەزە بخەنە خوارەوە.
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د مسته‌فا سه‌رۆكی سندوقی وه‌به‌رهێنانی بكاته سه‌رۆك حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام واشنتن و هه‌ندێك لایه‌نی ناوچه‌كه به‌و ده‌ستنیشانكردنه رازیی نین.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا لوید ئۆستن له لایه‌ن گۆنگرێسه‌وه بانگهێشتكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه بۆچی تووشبوونی به شێرپه‌نجه و نه‌شته‌رگه‌ریی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری به نهێنیی بووه و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئه‌مریكاش ئاگادار نه‌بووه.