لە ئۆڵۆمپیادی داهێنەرانی سلێمانی
قوتابیەک چەترێکی دروستکردوە سیستمی ساردی و گەرمی تێدایە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە ئۆڵۆمپیادی پڕۆژەی زانستی نێونەتەوەیی عێراق (INPO) لەزانکۆی سلێمانی قوتابیەک چەترێکی دروستکردووە، بۆ وەرزی هاوین و زستان دەبێت، چونکە سیستمی ساردی و گەرمی بۆ داناوە.
ئەو قوتابیە دەڵێت، “حەز بە داهێنان دەکەم و بەردەوام دەبم”.