سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێنەوە و بەهای تمەن دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد _ وێنە: ئاژانسەکان
هۆکارەکەی چییە؟
جارێکی دیکە تمەن بەرامبەر دۆلار بەربەستی 6 ملیۆنی شکاند
964+
ئەحمەد مستەفا
بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە، بە شەش ملیۆن و 50 هەزار تمەنی ئێرانی، دابەزینە بەرچاوەکەی تمەن دووەم جارە لەم ساڵدا روودەدات.
ئەوەش پاش ئەوەی ئەمساڵ لە مانگی شوبات، بەربەستی شەش ملیۆن تمەنی بەرامبەر بە 100 دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند و دابەزی، دابەزینە بەرچاوەکەی ئەمڕۆ کەموێنە بوو تا کرانەوە بازاڕ 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە پێنج ملیۆن و 90 هەزار تمەن.
ئەمڕۆ شەممە 2.3.2024، بیلال رەئوف شارەزای بازاڕە داراییەکان ئەوەی بە 964ی وت، لە بازاڕی فیردەوسی تاران، ئێستا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 6,050,000 تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و ناجێگیری لە نرخی ئەو دراوە روویداوە.
بانکی ناوەندیی ئێران هەفتەی رابردوو بڕیاریدا بڕی ئەو دۆلارەی کە نرخی پاڵپشتیکراو دەیداتە گەشتیاران، لە 500 یۆرۆوە بەرزبکاتەوە بۆ 1000 یۆرۆ، وەک رێکار لە بەرژەوەندی دراوەکەی لە رێگەی دۆلارەوە.
ئەو شارەزایە پێی وایە، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و شارەزایانی رێبەری ئێران، هەروەها ترس و مەترسی سزای نوێ لەدژی کۆماری ئێران کە ئەگەری هەیە بسەپێندرێت، کاریگەری لەسەر دابەزینی لە ناکاوی بەهای تمەن هەیە.
لە ساڵی 1979 کە شۆڕشی ئیسلامی ئێران روویداوە تاوەکو ئێستا، بەردەوام وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابورییان بەسەر تاران سەپاندووە.
بەهۆی ئەوەی بەشێکی سەرەکی پێداویستییەکانی خەڵک لە دەرەوە دەهێندرێت و بە دۆلار دەکڕدرێت، ئەو ئاستە خراپەی تمەن کاری کردووەتە سەر ژیانی رۆژانەی خەڵکی ئێران، بە جۆرێک ساڵانە چەندین سەرهەڵدان لەو وڵاتە دێتە ئاراوە کە داوای چاکسازیی و گۆڕانکاریی لە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەیان دەکەن.
تومەن بەرامبەر دۆلار هاڕەی کرد