رادەستی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرا
راکردنێک لە هەولێر 15 ملیۆن دیناری کۆکردەوە
964+
شیراز عەبدولا- هەولێر
بە بەشداری نزیکەی هەزار کەس ئەمڕۆ شەممە 2.3.2024 راکردنی بەکۆمەڵ بەناونیشانی “راکردنی ئومێد ” لە هەولێر بەڕێوەچوو، داهاتەکەشی پێشکەش بە تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت.
، دەستپێکی راکردنەکە لە شەقامی هەولێر ـ کەرکوک لە بەردەم تابلۆمۆڵ بوو، تا ناو حەوشی نەخۆشخانەی نانەکەڵی، لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشکرا.
راکردنەکە جاری پێنجەم بوو لە لایەن رێکخراوی ئەربیل مەراسۆن بێتە ئەنجامدان و بڕی 15 ملیۆن دینار کۆکرایەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی نانەکەلی کرا.
عه‌بدولستار عیسمه‌ت شه‌ریف سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ربیل ماراسۆن به 964ی وت، ئامانج له پێشبڕكێیه‌كه بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستییه، به تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی هاوكارییه بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 زۆربه‌ی به‌شداربووانی راكردنه‌كه قوتابیان و خوێندكاران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و هه‌روه‌ها به‌شێك له ستافی كونسوڵخانه‌ی وڵاتان بوون له هه‌ولێر.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا