لە سنووری هەولێر

کارەبای 11 گوند و بیرە کشتوکاڵیەکانیان چارەسەر دەکرێن

964+

توانا نەقی

بارزۆریی کارەبای 11 گوند و بیرە کشتوکاڵییەکانیانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر چارەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، بەگوژمەى 250 ملیۆن دینار لە رێگەی پڕۆژەى دەرهێنانی پێنج فیدەر لە وێستگەی مۆبایلی سۆربەش، کێشەی بارزۆریی کارەبای ئەو گوندانە چارەسەر دەکرێت.

گوندەکان پێکهاتوون لە (دووسەرەی فەتاح، ئازادی، سۆربەش كاكەڵا، جه‌دیدە لەك، ئەسحابە لەك، ئاودەلووك، هێلاوە، گردعازەبان، یەدی قزلەر، ماستاوە و عەلیاوە)

ئەو گوندانە دەکەوەنە سنووری ناحیەی شەمامک و سەرجەم بیرە کشتوکاڵیەکانی چارەسەر دەکرێن.

لێدانی چوار بیری ئاوی خواردنەوە گوندەکان لە چۆڵ بوون ر...

لێدانی چوار بیری ئاوی خواردنەوە گوندەکان لە چۆڵ بوون رزگار دەکات