هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی هەیە

راوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق کارەبای کەمکردووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرتووە و بەوهۆیەوە ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵات چوار ھەزار مێگاوات کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە کاتێکدا خەریکە ھەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا تەواو دەبن، بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوودا کارەبای پێویست بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەین، بەڵام جارێکی دیکە ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق راگیراوە”.

بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو غازەی کە لە ئێرانەوە نایەت، وەزارەتی کارەبا دەڵێت رێوشوێنیان گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگییان لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردوە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغداو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور دابین بکات.

تاوەکو ئێستا هۆکاری راگرتنی هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق ئاشکرانەبووە، بەڵام ئەمە یەکەم جار نییە و پێشتریش ناوە ناوە ئێران بە بیانووی جیاجیا ھەناردەکردنی غاز بۆ عێراق راگرتووە.

رێژەی هاوردەی کارەبای ساڵانەی عێراق دەگاتە هەزار و 200 مێگاوات، ئەمە جگە لە ھاوردەکردنی غاز بۆ وەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا.

لە وێستگەی غازی کارەبای هەولێر دەست بە بەرهەمهێنانی کا...

لە وێستگەی غازی کارەبای هەولێر دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا نەکراوەتەوە