مافیشیان هەیە

لە هەرێمی کوردستان 900 هەزار کەس ناتوانن دەنگ بدەن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 900 هەزار کەس بەهۆی ئەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگیدانیان دەرنەکردووە، ناتوانن بەشداری دەنگدان بکەن، ئەگەرچی مافی دەنگدانیان هەیە.

بەگوێرەی دواین داتای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە لە زاری وتەبێژەکەیەوە بە 964 گەیشتووە، لە هەرێمی کوردستان، سێ ملیۆن و 700 هەزار کەس بە لە دایکبووانی ساڵی 2006 دەتوانن دەنگ بدەن، بەڵام دوو ملیۆن و 800 هەزار کەس، کارتی باتۆمەترییان دەرکردووە.

بەو پێیە بێت، 900 هەزار کە بەهۆی ئەوەی کارتی دەنگدانیان نییە، ناتوانن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگ بدەن، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنە کە سەرپەرشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمان دەکات ئەو وتی، کۆمسیۆن لە توانایدا بووە ئەمساڵ دووجار، وادەی دەرهێنانی کارتی دەنگدان رابگەیەنێت، هەوڵیداوە لە چەند رێگەیەکیشەوە بگات بەو دەنگدەرانە.

تۆماری بایۆمەتری لەدایکبووانی 2006 بۆ هەڵبژاردنی هەرێم ...

تۆماری بایۆمەتری لەدایکبووانی 2006 بۆ هەڵبژاردنی هەرێم دەستیپێکرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.2.2024، دوا رۆژ بوو بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، مانگی حوزەیرانی پێشنیاز کردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و ماوەتەوە سەرۆکایەتی هەرێمى کوردستان رۆژى هەڵبژاردنەکە دیاری بکات.

نزیکەی دوو ساڵ و پێنج مانگ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەکەی خۆی دواکەوتووە، ناکۆکى لایەنە سیاسییەکان لەسەر یاساى هەڵبژاردن و چەندین جار دواخستنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی چەند مادەیەک لە یاسای هەڵبژاردن لەو هۆکارە سەرەکیانەن کە هەڵبژاردن نەکراوە.

دادگای فیدراڵی عێراق 11 دانیشتنی لەبارەی ئەو سکاڵایە دواخستبووە کە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، دواجار لە 12ـهەمین دانیشتندا لە رێکەوتی 21.2.2024، دادگاکە سکاڵاکەی یەکلا کردەوە و بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان و هەرێمی کوردستانی لە یەک بازنەی هەڵبژاردنەوە کرد بە چوار بازنەی هەڵبژاردن.

ئەوە لە کاتێکدایە، 964 لە سەرچاوەیەکی نێو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زانیویەتی، هەرکاتێک وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریبکرێت، سێ بۆ چوار مانگیان پێویستە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانەکەی بکەن، بۆیە ئەگەر لەم مانگەدا وادەکەی دیاریبکرێت ئەوا دەتوانن لە مانگی حوزەیراندا هەڵبژاردنەکە بکەن.

بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست دەکا...

بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى کێشە بۆ هەڵبژاردن دروست دەکات؟

بەگوێرەى مەرسومێکى هەرێمى دەبوو ئەمڕۆ هەڵبژاردن بکرای...

بەگوێرەى مەرسومێکى هەرێمى دەبوو ئەمڕۆ هەڵبژاردن بکرایە