ئامانى نەماوە

هەولێر گۆڵبارانى ئەمانەى بەغدادى کرد

964+

شـیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

لە گەڕی 17ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی هەولێر لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی فەڕەنسۆ هەریری لە یانەی ئەمانەی بەغدادی بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەی دەیەمی خولەکە، کاپتنى یانەکەش دەڵێت، لەمێژ بوو نەمانتوانیبوو دڵى هاندەرانمان خۆش بکەین.

بە سوود وەرگرتن لە لاوازی هێڵی بەرگری یانەی ئەمانە، هەولێر لە خولەکەکانی (8، 37)دا، لە رێگەی محەمەد قاسمەوە دوو گۆڵی لە تۆڕی ئەمانەى بەغداد جێگیرکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، رەعد فنر، گۆڵی یەکەمی بۆ ئەمانە تۆمارکرد.

لە گێمی دووەم، هەولێر کۆنتڕۆلی یاریکرد و دوو گۆڵی تری له رێگەی یاریزانان یاسین سامی و شێرکۆ کەریمەوە تۆمارکرد و یاریەکەش بە ئەنجامى چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودى یانەکەى پایتەختى هەرێمى کوردستان کۆتایى هات.

لەگەڵ تێپەڕینى 17 هەفتەى خولى ئەستێرەکانى عێراق، هەولێر بە کۆکردنەوەى 20 خاڵ، لە خانەى 10ـى ریزبەندییەکە دەبینرێت.

لە دواى کۆتایى هاتنى یارییەکە، شێرکۆ کەریم، کاپتنى یانەى هەولێر قسەى بۆ 964 کرد و وێڕاى دڵخۆشى بە ئەنجامى یارییەکە، وتى،”بردنەوەکەمان زۆر گرنگ بوو، چونکە لەمێژ بوو نەمانتوانیبوو لەناو یاریگاى خۆمان دڵى هاندەرانمان خۆش بکەین، بۆیە گرنگە ئەو یارییە لە بیر بکەین و بۆ یارى داهاتوو خۆمان ئامادە بکەین”.

لاى خۆیەوە ئاکام هاشم، یاریزانەى یانەکەى قەڵاو منارە بە 964ى وت،”دەمانەوێت لەسەر ئەو ئاستە بەرزە بەردەوام بین، بۆ یارى داهاتووش سێ خاڵ مسۆگەر بکەین”.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆیدا دۆڕا

یانەی هەولێر لە یاریگەی خۆیدا دۆڕا