لە خولی نایابی کوردستان

شێروانە لەگەڵ ئاکرێ رووبەڕوو بوونەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە خولی نایابی کوردستان، یانەی ئاکرێ میوانداری یانەی شێروانەی کرد.

بەهۆی ئەوەی یاریگای ئاکرێ تەواو نەکراوە و لەژیر نۆژەنکردنەوەیە یارییەکە ئەمرۆ پێنجشەممە لە یاریگای وەرزشی بەردەرەش بەرێوەچوو.

یارییەکە لە گەڕی 22 لە خولی نایابی کوردستان ئەنجامدرا و یەکێک بوو لە یارییە بەهێزەکان، چونکە هەردوو یانەکە رکابەری لەسەر ریزبەندی خولەکە دەکەن.

لەسەرەتایی گێمی یەکەم یانەی ئاکرێ بەهێزەوە یاریەکەی دەستپێکرد و هەر لە سەرەتایی یاریەکە ‌هێرشەکانی بۆسەر گۆڵی یانەی شێروانە چڕ کردەوە، تا لە خولەکی 41 لەرێگەی یاریزان “عەلی فایەق” گۆڵیان تۆمارکرد.

لە گیمی دووەمدا یانەی شێروانە هەر لە سەرەتاوە ویستی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و هێرش لە دوای هێرشی دەبرد بۆ سەر گۆلی ئاکرێ، بەڵام دواجار لە خولەکی 83 یاریزانیکی ئاکرێ کارتی سووری وەرگرت و یانەی شیروانە توانی ئەم هەلە بقۆزیتەوە و لە خولەکی 85 گۆلی یەکسان بوونی تۆمارکرد و یاریەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات.

دوای یاریەکە بەشێک لە هاندەرانی یانەی ئاکرێ هێرشیان کردە سەر ناوبژیوان و تۆمەتباریان کرد بەوەی غەدری لەیانەی ئاکرێ کردووە.

یانەی ئاکرێ ئێستا خاوەن 34 خاڵە و لە ریزبەندی سێیەمی خولی نایابی کوردستانە و یانەی شێروانە خاوەن 40 خاڵە و لەریزبەندی یەکەمدایە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە یاریی شەقڵاوە و ئاکرێ گرژی دروست بوو

لە یاریی شەقڵاوە و ئاکرێ گرژی دروست بوو

ئایا راهێنەری یانەی ئاکرێ دەستی لەکارکێشاوەتەوە؟

ئایا راهێنەری یانەی ئاکرێ دەستی لەکارکێشاوەتەوە؟