کوژراو و بریندار هەیە

لە گوندێکی شەنگال فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکان نیسان ژمارە نەینەوای کردوەتە ئامانج و سەرنشینەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەشی بریندارە.

ئەو ئۆتۆمبێلە لەخۆرئاوای گوندی وەردیەی شەنگال کراوەتە ئامانج، سەر بە دەزگای شەهیدانی خۆبەڕێوەبەری شەنگالە.

هەڤاڵ خودەیدا ئەڵیاس سەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەرێوەبەر لە ناحیەی سنونێ بە 964ـی وت، “ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ کاری فەرمی دەزگاکە دەرچوو بوو لە رێگا بۆردومان کراوە و هەڤاڵێکی ئێمە شەهید بووە و شۆفێرەکەشی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی موسڵ کراوە”.

وتیشی،  ئۆتۆمبێلەکە لە بنەڕەتدا هی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەپەشە)یە، گروپێکی نزیکن لە “پارتی کرێکارانی کوردستان”.

نوسراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق کۆپیەکی دەست 964 کەوتووە، ئەوە هاتووە، لەکاتژمێر 1:45 خولەکی دوای نیوەڕۆ بۆردوومانەکە لەلایەن فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیاوە ئەنجامدراوە.

بۆمبێک لە شەنگال تەقیەوە

بۆمبێک لە شەنگال تەقیەوە

کەمپی هۆل؛ ژنە کوردێکی ئێزدی لەلایەن ژنانی یەپەژەوە رز...

کەمپی هۆل؛ ژنە کوردێکی ئێزدی لەلایەن ژنانی یەپەژەوە رزگارکرا