خاوه‌نه‌كه‌ى لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت
لە ئاکرێ ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له سێ تۆن شیری ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەمرۆ پێنجشه‌ممه، لەلایەن هۆبەی ئابووری ئاسایشی ناوشاری ئاکرێ و ستافی یەکەی تەندروستی زێرەڤانی، دەست بەسەر سێ تۆن و 500 كیلۆگرام شیری ماوە بەسەرچوودا گیرا.
ئەم شیرە لە کارگەیەکی دروستکردنی شیر لە کۆمەڵگەی خەلیلکان لە سنووری ئه‌م قه‌زایه دەستیبەسەردا گیرا و دەرکەوت ماوەی بەسەرچووبوو و هەمووی لەناوبرا.
نێچیرڤان فه‌خره‌دین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، بەیانی ئەمرۆ ئه‌م شیره ماوە بەسەرچووه له‌ناوبرا، كه دەمێک بوو لەنێو بازاڕدا ساغ دەکرایەوە و دەکرایە ماست.
وتیشی “لەلایەن تیمەکانی ئاسایش و تەندروستییەوە ئەم کارگایە دادەخرێت و خاوەنەکەشی له ژێر لێکۆڵینەوە دایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد لە لێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وتووه، جگە لەوەی کە شیرەکە ماوەبەسەرچووە، هەمووشی خراپ ببوو بەهیچ شێوەیەک به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنانى نه‌بوو.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن