د.فەرەیدون بەرزنجی باسی دەکات

چیرۆکی تۆمارکردنی گۆرانی ئێوارەی کاروان عوسمان چۆن بوو؟

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

شاعیر و پرۆفیسۆر د. فەرەیدون عەبدول بەرزنجی چیرۆکی تۆمارکردنی گۆرانی ئێوارەیە و دەمەگەڕێی کاروان عوسمان بۆ 964 باس دەکات و دەشڵێت، زۆر لە هونەرمەندان بێ پرس شیعرەکانم دەکەنە گۆرانی.

شیعرەکانی د. فەرەیدون بە گشتی لەلایەن بەشێکی زۆر لە هونەرمەندانەوە کراوەتە گۆرانی وەک کاروان عوسمانی کۆچکردوو، محەمەد عەباس بارام، شێرکۆ تالیب و زۆری تر  بەڵام دیارترینیان کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە تا ئەم ساتە گۆرانی ئێوارەیە و دەمەگەڕێ بوو کە لە ساڵانی هەشتاکان تۆمارکراوە وەک د.فەرەیدون بەرزنجی باسی دەکات و دەشڵێت سەرەتا بە گیتارەکەی تۆمارمان کرد،

هاوکات د.فەرەیدون لە قسەکانیدا بۆ 964  ئاماژە دەدات بەوەی دڵگرانە لەوەی زۆرێک لە هونەرمەندان بێ پرس شیعرەکانی دەبەن، بەڵام تا ئێستا سکاڵای لەسەر تۆمار نەکردوون و دەڵێ ئەگەر سکاڵا بکەم، دەبێت لەسەر نیوەی گۆرانیبێژەکان بیکەم.

د.فەرەیدون بەرزنجی بەهۆی کاروباری زانکۆوە ئێستا کەمتر لە جاران شیعری نوێ بڵاودەکاتەوە و تایبەت بە 964 وتی، “چەند بەرهەمێکی شیعری نوێم نوسیوە و رەنگە لە داهاتوو لە نامیلکیەکدا بڵاویبکەمەوە”.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح