گۆڵدن گۆڵپ دابەشكرا
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
فەرشی سوور بۆ ئەكتەر و سینەماكارەكانی ئەمریكا و جیهان لە 80ـەهەمین خولی گۆڵدن گڵۆپ راخرا و براوەی خەڵاتەكانیش دیاریكران.
گۆڵدن گڵۆپ، خەڵاتێكی ساڵانەیە، بۆ بوارە جیاوازەكانی سینەما لە جیهاندا و ساڵانە لە ئەمریكا بەڕێوەدەچێت و خەڵاتی باشترینەكانی بواری سینەما دەگرێتەوە.
ئەمساڵ 17 جۆر خەڵاتی لەسەر بوارە جیاوازەكاندا دابەشكرد
باشترین ئەكتەری كوڕ و باشترين ئەكتەری كچ و باشترین فیلم و باشترین سیناریۆ و باشترين دەهێنەر لە هەرە گرنگترین خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆپن، وەرگری ئەم خەڵاتانە گرنگیەكی تایبەتی هەیە.
خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرایە ستیڤن سپیلبێرگ لە فیلمی (The Fabelmans) .
باشترین ئەكتەری زنجیرە دراماكان درایە (کیڤن کۆستنەر) (Yellowstone) كە فیلمێكی
خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامای تەلەفیزیۆنی درایە زنجیرەی (House of the Dragon) ئەم زنجیرەیە هەڵسەنگاندنی لەلایەن ئیمداپەوە بۆ كراوە
خەڵاتی باشترین فیلمی كۆمیدی درایە فیلمی (The Fabelmans) كە باشترینی ساڵ دەستنیشانكرا
خەڵاتی باشترین فیلمی كۆمیدی و میوزیكی درایە فیلمی (The Banshees of Inishirin) ئەم فیلمە ماڵپەڕی ئیمداب خوێندنەوەی بۆ كردووە
باشترین ئەکتەری یاریدەدەر: کی هوی کوان
باشترین خانمە ئەکتەری یاریدەدەر: ئەنجلینا باسێت
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری زنجیرە تەلەفیزیۆنەكان – میوزیکی یان کۆمیدی: تایلەر جەیمس
باشترین ئەکتەری زنجیرە تەلەفیزیۆنەكان – میوزیکی یان کۆمیدی: جێرمی ئالین
باشترین خانمە ئەکتەری زنجیرە تەلەفیزیۆنەكان – میوزیکی یان کۆمیدی: کوینتا برونسۆن
باشترین ئەکتەری فیلمە مۆشنە میوزیکی یان کۆمیدییەکان: کۆلین فارێڵ
باشترین خانمە ئەکتەری فیلمە مۆشنە میوزیکی یان کۆمیدییەکان: میشێل یۆو
باشترین ئەکتەری مۆشن دراما: ئەوستن بەتڵەر
باشترین خانمە ئەکتەری مۆشن- زنجیرە دراما: زیندایا مارێ
باشترین خانمە ئەکتەری مۆشن دراما: کەیت بلانچێت
باشترین فیلمی بیانی: Argentina, 1985
باشترین سیناریۆ: The Banshees of Inisherin
گۆڵدن گڵۆپ، خەڵاتێكی هونەری سینەماییە ساڵانە لە ئەمریكا بۆ بوارە جیاوازەكانی سینەما دابەشدەكرێت.