حاسڵاتی رووداوەکانی رۆژ
ئەمریکا کات بۆ ئیسرائیل دادەنێ و هێزێش نانێرێتە ئۆکراینا
+964
ژووری هەواڵ
ماڵپهڕی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئهمریكا رایگهیاند: ئەگەر ئیسرائیل تا ناوەڕاستی مانگی 3 گەرەنتی نەدات، ئەمریکا گواستنەوەی چەکەکانی بۆ دەوەستێنێت.
سەرۆکایەتی فەرەنسا لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرای كرد، ماکرۆن و میری قەتەر جەختیان لەسەر پێویستی هەوڵەکانی نێوەندگیری کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە گەیشتن بە ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکەن.
رادیۆی فەرمیی ئیسرائیل دەڵێت: لە کۆی 30 سەرباز دووانیان گیان لەدەست دا، کە لە شەڕی غەزە تووشی کەڕووی ژەهراوی هاتوون.
وتەبێژی رێكخراوی یونیسێف رایگهیاند، ئەو هاوکارییانەی دەگەنە کەرتی غەزە، پشکنینی ورد و درێژخایەنیان بۆ دەکرێت، رێگریش لە چوونە ژوورەوەی بەشێکیان دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا نایەوێت گرژیی زیاتر لە نێوان ئیسرائیل و گروپی حیزبوڵڵای لوبنان ببینێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل دڵنیایی داوەتە واشنتۆن، دەیەوێت چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ئەو پرسە بکرێت.
ئهمریكا رایگهیاند، هیچ پلانێكیان نییه هێز رهوانهی ئۆكراینا بكهن بۆ ئهوهی شهڕ دژی رووسیا بكهن.