"شێرپه‌نجه‌ى به‌دواوه‌یه"
له خانه‌قین هۆشدارى ده‌درێت میوه‌ى میسری نه‌كڕن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رپرسێكی كه‌ره‌نتینه‌ى كشتو‌كاڵى هۆشدارى ده‌داته خه‌ڵكى خانه‌قین، كه میوه‌ى وڵاتى میسر نه‌كڕن، چونكه ده‌ڵێت سێ نه‌خۆشی به‌دواوه‌یه كه یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه شێرپه‌نجه‌یه.
ئه‌و میوه میسریهى له بازاڕه‌كانى خانه‌قین هه‌یه، بریتین له پرته‌قاڵ و هه‌نار و فراوله.
سه‌ڵاح وهندى به‌ڕێوه‌به‌رى كه‌ره‌نتینه‌ى كشتو‌كاڵى له بنكه‌ى ساڵح ئاغا له سنوورى گه‌رمیان به964ـى وت، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه كه میوه‌ى میسری نه‌خۆشی به‌دواوه‌یه و چونكه به ئاوی پیس و قورس ئاوده‌درێت.
وتیشی “له بازاڕه‌كانى خانه‌قیندا میوه‌ى ئه‌م وڵاته هه‌یه پێویسته خه‌ڵك خۆی له كڕینیان دوور بخەنەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ده‌زگاى په‌یوه‌نداره‌كانى خانه‌قینى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ر میوه‌یه‌ك به‌ر له هێنانى بۆ ناو خانه‌قین پێویسته پشكنینى ته‌واوى بۆ بكرێت، به تایبه‌تیش ئه‌و میوهیهى له وڵاتى میسره‌وه دێت.
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته رێگرى له هاتنى میوه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ئاشكراشی كرد، وڵاتانى سعودیه، ئوستڕالیا، ئیسپانیا و رووسيا، به‌هه‌مان هۆكار قه‌ده‌غه‌ى هاتنى میوه‌ى میسرییان بۆ وڵاته‌كانیان راگه‌یاندووه
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 ماڵپه‌رى (میل ئیست)ـى به‌ریتانى له به‌شێك له هه‌واڵه‌كانیدا ناوى ئه‌و وڵاتانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه قه‌ده‌غه‌ى به‌شێك له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانى ئه‌م وڵاته‌یان كردووه به‌هۆى ئاودانیان به ئاوى پیس و قورسه‌وه.