حاسڵاتی ئێوارە
ئوردن رووبەڕووی ئیسرائیل وەستایەوە و سەربازێکیش خۆی سووتاند
ژووری هەواڵ
ئه‌مڕۆ كه‌سێك له واشنتن له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و كه‌سه ناوی ئارۆن بۆشنل بوو، خۆی وه‌ك سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا ناساند، پێش ئه‌وه‌ی خۆی بسووتێنێت رایگه‌یاند، چیتر به‌شدار نابێت له كۆمه‌ڵكوژیی خه‌ڵكی غه‌زه.
رێكخراوی هیومه‌ن رایتس ۆچ رایگه‌یاند، ئیسرائیل ناچێته ژێر باری بڕیاری دادگای باڵای سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه بڕیاری دا ئیسرائیل ده‌بێت هێرشه‌كانی سووك بكات و رێگه له گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی غه‌زه نه‌گرێت.
سوپای ئوردن رایگه‌یاند به چوار فرۆكه، پرۆسه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری و خۆراكیان به خه‌ڵكی غه‌زه گه‌یاند، هاوكارییه‌كانیان له ئاسمانه‌وه فڕێداوه‌ته خواره‌وه و یه‌كێك له فڕۆكه‌كانیش سه‌ر به سوپای ئاسمانیی فه‌ڕه‌نسا بوو.
تۆڕی سكای نیوز رایگه‌یاند، دوو به‌رپرسی سه‌ربازیی حزبوڵای لوبنانی، له هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری شاری به‌عله‌به‌ك له رۆژهه‌ڵاتی لوبنان كوژران.
حزبوڵای لوبنانی رایگه‌یاند، 60 مووشه‌كی كاتیوشای ئاراسته‌ی باره‌گای فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان كردووه له رۆژهه‌ڵاتی لوبنان، ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری شاری به‌عله‌به‌ك و كوژرانی دوو به‌رپرسیان.
میدیاكانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه، ئه‌ندامانی كنیستی ئیسرائیل و خانه‌واده‌كانیان، له لایه‌ن گرووپێكه‌وه نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزیان ئاراسته كراوه.
گرووپه‌كه‌ش ناویان له خۆ ناوه “تۆڵه‌كه‌ره‌وانی ئیسرائیل”.