حاسڵاتی ئێوارەی رووداوەکانی غەزە
ئەمریکا دەڵێت ئاگربەست نزیکە و ئیسڕائیل گەرەنتی نادات
964+
ژووری هەواڵ
ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌و گفتوگۆ هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی له پاریس كراوه، وایكرد بگه‌نه لێكتێگه‌یشتێك بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی دیكه له غه‌زه و هه‌روه‌ها ئازادكردنی دیله‌كانی ئیسرائیل، كه لای حه‌ماسن.
وه‌زیری دارایی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به نه‌خێر ده‌نگ به‌و پرۆژه‌یه ده‌دات، كه به‌رامبه‌ر ئازادكردنی دیله‌كانی ئیسرائیل، شه‌ڕ له غه‌زه بوه‌ستێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، هه‌ر هێرشی سه‌ر شاری ره‌فه‌ح ده‌ستپێبكه‌ن، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتنی گفتوگۆیه‌كان ناكات سه‌باره‌ت به ئازادكردنی دیله‌كانی ئیسرائیل.
جۆزیپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وتی، ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماسی داوه‌ته‌وه.
وتیشی، ئێمه له به‌رده‌م كاره‌ساتێكی گه‌وره‌داین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل چه‌كی برسیكردن له غه‌زه به‌كار ده‌هێنێت.
ماڵپه‌ڕی یه‌دیعوت ئه‌حره‌نوتی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل پلان داده‌نێت ئه‌و چوار كه‌تیبه‌ی حه‌ماس له ناو ببات، كه له ره‌فه‌ح ماون، بۆ ئه‌مه‌ش میسر له پلانه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گرژی له نێوانیاندا دروست نه‌بێت، به تایبه‌تی له سنووری نێوان هه‌ردوولادا.