داوای کاتی زیاتر دەکەن
قوتابیانی 12ـەی ئامادەیی لە پشدەر گردبوونەوە
964+
محەمەد عەلی – قەڵادزێ
قوتابیانی پۆلی 12ـەی ئامادەی لە قڵادزێ گردبوونەوە و داوای زیادکردنی کاتی خوێندن و کەم کردنەوەی مەنگەجی خوێندن دەکەن بۆ ئەوەی پێ رابگەن.
یەکێک لە قوتابیەکان بۆ 964ـی وت، ئەوان بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە دواکەوتوون و بۆیە داوای زیادکردنی و درێژکردنەوەی کات دەکەن و لە پاڵ ئەوەشدا مەنهەج کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی فریا بکەون تەواوی بکەن.
یەکێکی دیکە لە قوتابیەکان دەڵێت، ئەوان بۆ باجی دواکەوتن بدەن ئەگەر وا بڕواو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوە بەشداری تاقیکردنەوەی وزاری ناکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی