بە 60 هەزار دینارە

لە دەروازەی هەڵەبجەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە هەڵەبجە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت، بڕەکەی 200 لیترە و بە 60 هەزار دینار دەبێت، ئەگەر ناردنی لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامبێ، سەرجەم دانیشتووانی شارەکە یەک بەرمیل نەوت وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25.2.2024، سەرەتا لە سەنتەری شار دابەشکردنە دەستپێدەکات، ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش ملیۆن و 200 هەزار لیتر نەوتی بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرد، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەوە بەشێک لە خەڵکی ئامادە نەبوون نەوتەکە بکڕن.

ژیار ئەکرەم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بە 964ی وت، دابەشکردنی نەوت لە هەڵەبجە لە دەروازەی شارەوە دەست پێدەکەین و بە ئاراستەی گەڕەکی مۆردانە_بامۆک دەبێت، وە بۆ رۆژانی داهاتوو لە گەڕەکەکانی دیکەی هەڵەبجە هەمان نەوت دابەشکردنی بەردەوام دەبێت.

بە قسەی ژیار ئەکرەم بێت، پڕۆسەکە تەنیا پێویستی بە کاتی نەوت هەیە، ئەو وتیشی، بەردەوامی دابەشکردنی نەوت و پڕۆسەکە پەیوەستە بەو پشکەی سلێمانی لە بڕە نەوتی نێردراوی حکومەتی عێراق وەری دەگرێت، پاشتر پشکی هەڵەبجەی لێ جیادەکرێتەوە.

نەوتی حکومەتی فیدراڵی عێراق:

وەزارەتی نەوتی عێراق تا رۆژی (2024/2/21) نزیکەی 37 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و بەم شێوەیە لەسەر پارێزگاکان دابەش کراوە:
هەولێر، زیاتر لە 15 ملیۆن لیتر
سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 14 ملیۆن لیتر.
دهۆک، نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر
تا ئێستا زیاتر 252 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی عێراق سوودمەند بوونە:
هەولێر: نزیکەی 109 هەزار خێزان
سلێمانی و هەڵەبجە: نزیکەی 66 هەزار خێزان
دهۆک: نزیکەی 78 هەزار خێزان

هەڵەبجە.. ئەمپێری کارەبا کرایە پێوەری وەرگرتنی نەوتە ب...

هەڵەبجە.. ئەمپێری کارەبا کرایە پێوەری وەرگرتنی نەوتە بەلاشەکە

نزیکەی 10 هەزار خێزانی هەڵەبجە  ئەمساڵ دوو بەرمیل نەوت ...

نزیکەی 10 هەزار خێزانی هەڵەبجە  ئەمساڵ دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن

نەوت و کانزاکانی هەولێر بەنزینخانەکان ئاگادار دەکاتەو...

نەوت و کانزاکانی هەولێر بەنزینخانەکان ئاگادار دەکاتەوە