دیمەنێکی کاتی کردنەوەی سەنتەرەکە لە زانکۆی سۆران... وێنە ؛ فەرمانگەی ژینگەی سۆران.
زانكۆكه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگی ژینگه به‌ڕێوه‌ى ده‌بات
سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له سۆران كرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران ده‌ڵێت، له زانكۆى ئیداره‌كه‌یان سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كراوه‌ته‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ژینگه‌ییه‌كان پشت به توێژینه‌وه‌كانى زانكۆ ده‌به‌ستێت.
سه‌نته‌ره‌كه بۆ یه‌كه‌مجاره له سۆران ده‌كرێته‌وه.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، سه‌نته‌ره‌كه له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات و ئه‌وانیش وه‌كو فه‌رمانگه‌ى ژینگه هه‌ماهه‌نگیان ده‌بن.
وتیشی “سه‌نته‌ره‌كه پشت به توێژینه‌وه‌ى خوێندكارانى ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌به‌ستێت بۆ كاره‌كانى و چاره‌سه‌رى پێویست بۆ كێشه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كێشه ژینگه‌ییه‌كان ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، شێوازى كاركردنى سه‌نته‌ره‌كه ئه‌كادیمی و زانستییه و توێژه‌رانى ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیش كاری تێدا ده‌كه‌ن.