شەوی بەراتی دوو گەڕەکی سلێمانی

منداڵان ماڵەوماڵ بۆ نوقڵ و شیرینی دەگەڕێن

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ئەمشەو کامێرای 964 چووەتە دوو گەڕەکی سلێمانی، لە شەوی بەرات منداڵان ماڵەوماڵ دەگەڕێن بۆ کۆکردنەوەی نوقڵ.

ماڵەکانی گەڕەکی کۆسەی چەم و بەرزاییەکانی سلێمانی دەرگایان کردوەتەوە و بە نوقڵ و شیرینی پێشوازی لە منداڵان دەکەن، لە مزگەوتەکانی گەڕەک دەنگی قورئان و نزا دەگاتە هەموو لایەک.