20 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە

ورچ هێرشی کردوەتە سەر گوندێکی ئامێدی

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ورچ هێرشیکردووەتە سەر گوندی ئورە لە سنوری قەزای ئامێدی، موختاری گوندەکەش دەڵێت، ورچ زیانی بە 20 ماڵ گەیاندووە.

خەڵکی گوندەکە لە سەرەتای زستانەوە ماڵەکانیان بەهۆی سەرما چۆڵکردووە، ورچەکانیش ئەو هەلەیان قۆستووەتەوە و بەبێ دەنگی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان شکاندووە و چوونەتە ژوورەوە، بەوتەی خاوەن ماڵەکان زیانیان بە کەلوپەل و پێداویستییەکانیان گەیاندووە.

ئەحمەد ئورەیی، موختاری گوندی ئورە بە 964ـی وت، “لە مانگی کانونی دووەم بەهۆی سەرما و بەفری زۆر گوندەکەمان چۆل کرد، ئەمڕۆ رێگای گوندەکەمان لە بەفر پاککرایەوە گەڕاینەوە، بەڵام بینیمان ماڵەکانمان هەموو شێواوە و بەپێی شوێنەوارەکان بێت ورچ هێرشی کردووەتە سەر گوندەکەمان و شوێن پێی ورچ لە ناو ماڵەکانمان هەیە”.

بە وتەی موختاری گوندی ئورە، 20 ماڵ زیانیان پێگەیشتووە و هەر ماڵێک زیانی لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار کەمتر نییە.

گوندی ئورە دەکەوێتە ناحیەی کانی ماسی لە سنوری قەزای ئامێدی، گوندەکە 50 ماڵی لێیە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

رەوە ورچ 15 سندوقی هەنگ بێخێر دەکەن

رەوە ورچ 15 سندوقی هەنگ بێخێر دەکەن