دیمەنێکی جوان دەبەخشێت بە چەمی قلیاسان

بڕیارە لە ئاوی سەرچنار بەنداوێک دروست بکرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوێک بۆ گلدانەی ئاوی سەرچنار لە لێکۆڵینەوەدایە، گەشتوگوزاری سلێمانی دەڵێت، مەبەست لە دروستکردنی بە فیڕۆنەچونی ئاوی سەرچنارە و بەخشینی دیمەنێکی جوانە.

ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ی وت، چەند پڕۆژەیەکی گرنگ لە پلاندا هەیە لە سەرچناری شاری سلێمانی دروست بکرێت، یەکەمیان شەقامی سەرچنار گەورە دەکرێت و چەندین شوێنی خێزانی تیادا دەکرێتەوە، دووەم پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوێکە بۆ گلدانەوەی ئاوی سەرچنار لەبەردەستدایە، دەکەوێتە سنوری زۆرنی پێنجەوە لە خوار پردی قلیاسانەوە.

بەوتەی ئارام شوانی، بەنداوەکە تەنیا بۆ مەبەستی جوانییە و دیمەنێکی جوان دەبەخشێت بە چەمی قلیاسان و بە فیڕۆنەچوونی ئەو ئاوەیە کە لە سەرچنارەوە سەرچاوە دەگرێت.

وتی، “ئێستا پڕۆژەی بەنداوەکە لە ماستەرپلاندایە و بڕیار لەسەر قەبارە و تێچوەکەی نەدراوە، بەنداوەکە بۆ جوانییە و بۆ مەبەستی ئاودێری و وشکە ساڵی بەکارنایەت”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئاوی دەریاچەی سەرچنار پاککرایەوە

ئاوی دەریاچەی سەرچنار پاککرایەوە