چ جۆرێکە؟

باڵوێزخانەی ئەمریکا سیستمی دژە موشەکی چالاک کرد

توانا نەقی

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەیانی ئەمڕۆ هەینی، سیستمێکی نوێی دژە موشەک و بەرگری ئاسمانی چالاک کرد.

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو بووەتەوە باڵوێزخانەکە تاقیکردنەوە بە سیستمەکە دەکات و دەنگێکی زۆر گەورەی لێوە دێت.

بەشێک لە میدیا عێراقییەکان دەڵێن، تاقیکردنەوەکە ئەمڕۆ لە کاتی جیاوازدا بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتژمێر 9:40 شەو.

ئەو جۆرە سیستمە بەرگیرییە ناوی C-RAM کە باڵوێزخانەی ئەمریکا تاقی دەکاتەوە.