کارەبای سلێمانی هۆشداریی دەداتە بازاڕی گەورە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هۆشداریی داوە بە دوکاندارەکانی بازاڕی گەورەی سلێمانی تا لە ماوەی یەک هەفتەدا، ئەوانەی بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە لایببەن و بیکەن بە رەسمی، ئەگەر نا لێیان دەبڕن.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بە 964+ی وت، کۆمەڵێک دوکانی ناو بازاڕ هەن کارەبایان راکێشاوە، بەڵام بە رەسمی نا، تەنیا بە وایەرێک لە ستونێکەوە کارەبایان بردووەتە ژوورەوە.
سیروان محەمەد ئامادە نەبوو ژمارەی ئەو دوکانانە بڵێت کە هاوبەشییان نییە.
“ئەو وردەکارییە باس ناکەم، بەڵام دوکان هەیە ساڵێکە کارەبای هەیە و تۆماریشی نەکردووە”، وتەبێژەکە وای ت.