نەشتەرگەریی تێدا دەکرێت

بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق نۆژەن دەکرێتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق نۆژەن دەکرێتەوە و ئامادە دەکرێت بۆ نەشترەگەری، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە دەڵێت، تا ئێستا هیچ نەشتەرگەرییەکی تێدا ئەنجام نەدراوە.

نەخۆشخانەکە سەرجەم بەشەکانی هەیە، بەڵام بەشی نەشتەرگەرییەکەی بەهۆی بەکارنەهێنانی کۆن بووە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، دوو جار بانگەواز کراوە کۆمپانیایەک بێت کاری نۆژەنکردنەوەکە وەربگرێت، دواتر لیژنەی یاسایی کۆمپانیاکە یەکلایی دەکاتەوە و دوای نۆژەنکردنەوەکەی لەو نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت.

بە وتەی ناوبراو، ئێستا بۆ نەشتەرگەری گەورە دەبێت نەخۆشەکان بچنە شاری کۆیە یان دەرەوەی سنووری قەزای کۆیە.

تەقتەق دوو نەخۆشخانە و مەڵبەندێکی تەندروستیی تێدایە.

تەقتەق 30 گوندی بەسەرەوەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 30 هەزار کەسە.

باوکەکەی تەقتەق کە فیشەکی بە کچەکەیەوەنا هەڵاتووە

باوکەکەی تەقتەق کە فیشەکی بە کچەکەیەوەنا هەڵاتووە