پۆلیس: کێشەکە کۆمەڵایەتییە

باوکەکەی تەقتەق کە فیشەکی بە کچەکەیەوەنا هەڵاتووە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە نزیک پری تەقتەق و لە ناوەندی ناحیەکە، باوکێک فیشەکی نا بە کچەکەیەوە و خۆشی بۆی دەرچوو، پۆلیس دەڵێت، “رەوشی تەندروستی کچەکە بەرەو خراپی دەڕوات”.

رووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 27.12.2023 روویدا، باوکەکە کە پیشەی ئەندامە لە هێزی بەرگری و فریاکەوتن، لە دوورەوە و لەناو سەیارەوە تەقەی لە کچەکەی کردووە، سەختی برینەکەی هۆکار بووە تا بە برینداری لە تەقتەقەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک بیگوازنەوە.

هەرێم دڵشاد، بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق بە 964ی وت، “باوکی کچەکەکە ماوەی ساڵێکە، لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە و بەردەوام ماوەی رابردوو، گرفتی کۆمەڵایەتییان هەبووە، ئەم ماوەیەش تەنیا دایک و کچە لە تەقتەق ماونەتەوە و باوکیان لە دەرەوەی ناحیەکە ژیاوە”.

بە وتەی ئەو بێت، پاش رووداوەکە هێزیان ناردووە بۆ جێگە ئاشکرانەکراوەکانی باوکی کچەکە، بەڵام لە شوێنەکە نەبووە، ئەوەشی وت، “گومان دەکەین بۆ بازیان هەڵاتبێت تا دەستگیرکردنی تۆمەتبار ناوەستین”.

لە بارەی رەوشی بریندارەکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی تەقتەق ئەوەی بە 964ی وت، “سەرەتا تا رادەیەک دۆخی باشبوو، بەڵام ئەوەی ئێستا بە ئێمە گەیشتووەتەوە، دۆخی ناجێگیرە و فیشەکەکە بەر بەشی سەرەوەی جەستەی کەوتووە”.

تەقتەق.. رووفاتی کەسێک لە زەوی جووتیارێکدا دۆزرایەوە

تەقتەق.. رووفاتی کەسێک لە زەوی جووتیارێکدا دۆزرایەوە