سەرۆک وەزیران لەوێیە
چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ هه‌ڵه‌بجه ده‌رچوو
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی وه‌زیرانی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه چه‌ند بڕیارێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیانی شاره‌كه راگه‌یاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.2.2024 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خەڵکی هەڵەبجە دەرکرد، لەوانە، كردنه‌وه‌ی کۆلێژی پزیشکی لەهەڵەبجە دەکرێتەوە، تایبەتمەندی دەدرێتە هەڵەبجە و بەشێک لە داهاتی دەروازە سنوورییەکانی هەڵەبجە بۆ پڕۆژەکانی شارەکە تەرخان دەکرێت، هه‌روه‌ها ناحیه‌ی خورماڵ ده‌كرێته قه‌زا و رێككاره كارگێرییه‌كانی خێراتر جێبه‌جێ ده‌كرێن.