شەوی رابردوو چی کرد؟

لێڤاندۆڤسكی به‌و ته‌مه‌نه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی، هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد.

شه‌وی رابردوو له‌ یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، بارسێلۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ ناپۆلیی ئیتالی یه‌كسان بوو، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی بارسێلۆنا رۆبێرت لێڤاندۆڤسكیی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی تۆماری كرد.

بە پێی تۆڕی ئاماری ئۆپتا بۆ ئاماره‌كان، لێڤاندۆڤسکی، بەو گۆڵەی تۆماری كرد، بووە بەتەمەنترین گۆڵکاری بارسێلۆنا له‌ قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ گۆڵ تۆمار بكات، كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی (35 ساڵ و 184 رۆژه‌).

تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لێڤاندۆڤسکی ژمارەی پێوانەیی پێشووی شكاند، کە لیۆنێل مێسیی ئەفسانەی بارسا پێشتر لە تەمەنی 33 ساڵی و 259 رۆژیدا لە مانگی ئاداری 2021 بەرامبەر پاریس سانجێرمان گۆڵی تۆمار کردبوو.

یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان بارسێلۆنا و ناپۆلی 12ی ئاداری داهاتوو له‌ یاریگه‌ی بارسێلۆنا ده‌كرێت.

لێڤاندۆڤسكی بێوه‌فایه‌

لێڤاندۆڤسكی بێوه‌فایه‌