هۆکار چییە؟
نەوت و زێڕ به‌یه‌كه‌وه بەرزبوونەوە
964+
فەرهاد حەسەن
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نرخى هه‌ریه‌ك له نه‌وت و زێڕ به‌یه‌كه‌وه برزبوونه‌وه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ بارودۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دابەزی بۆ نزیکەی دوو هه‌زار و 20 دۆلار، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ نزیکەی دوو هه‌زار و 26 دۆلار، به‌رزبووه‌وه هاوکات، نەوتی برێنتیش بە زیاتر لە 83 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ کێشە و ئاڵۆزییەکانى رۆژهەڵاتی نێوەڕاست به‌تایبه‌تیش هەڕەشەی بەردەوامی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
له‌باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نەوتیش کەمبوونەوەی خستنەڕووی ئەو بەرهەمە ستراتیجییە لە بازاڕدا، به‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه دانراوه.