چەند تۆن بووە؟

سەرۆک و فەرمانبەرانی شارەوانی خۆڵ و خاشاکی خەلەکانیان کۆکردەوە

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

سەرۆک و سەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانی خەلەکان، زبڵ و خاشاکی گەڕەکەکانی ناحیەکەیان پاکردەوە، ئەوەش پاش ئەوەی ماوەى 12 رۆژە ژینگەپارێزانی سنووری ناحیەکە بایکۆتی کارەکانیان کردووە.

ئەو پاشماوەی کۆکرایەوە زیاتر لە 20 تۆن بووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.2.2024، ئارام عومەر، سەرۆكى شارەوانى خەلەکان بە 964ـی وت، لە پڕۆسەکەدا، سەرجەم ئەو ئامێرانەی کە لە شارەوانی بەردەستن، ناو بازاڕی خەلەکان و گەڕەکەکانی ناحیەکەیان لە زبڵ و خاشاک پاکردووەتەوە.

بە قسەی سەرۆکی شارەوانی بێت، توانای شارەوانیەکەیان دیاریکراوە بەهۆی کەمی ئامێر و کارمەندەوە ناتوانن هەموو ناحیەکە لەماوەیەکی کەمدا پاک بکەنەوە، بەڵام ئەو وتی، بەنیازین هەڵمەتێکی تر بۆ گوندەکانی سنوری ناحیەکەمان دەستپێبکەین.

ئازاد قادر، لێپرسراوى کۆمپانیاى شکار لە زۆنى دوکان کە ناحیەی خەلەکانیش دەگرێتەوە بۆ 964 وتی، بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە دارایەکانمان ژینگە پارێزان مانیان گرتووە و کارناکەن، لە هەوڵداین بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ دابینبکەین و دەست بەکارکردن بکەنەوە.

بەپێی زانیاریەکانی 964، ئەو کۆمپانیایەی لە ئێستادا کاری پاکردنەوەی زۆنی قەزای دوکان و ناحییەکانی دەکات، زیاتر لە سێ ملیار دیناری شایستە داراییەکانی لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هەروەک رۆژانە کۆمپانیاکە زیاتر لە پێنج تۆن زبڵ و خاشاکی لە ناحیەکە کۆکردووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ناحیەی خەلەکان بە سیڤی موختار هەڵدەبژێرێت

ناحیەی خەلەکان بە سیڤی موختار هەڵدەبژێرێت

یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی خەلەکان جێبەجێ ...

یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی خەلەکان جێبەجێ کرا