وتەبێژەکان دەنێرێت بۆ ئەمریکا

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: پێشێلکارییەکان بەرامبەر ئازادی راگەیاندن کەمیان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بۆ ساڵی 2022 – 2023 پێشێلکارییەکانی ئازادیی راگەیاندن کەمبوونەتەوە و بەتایبەت کەمبوونەوەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان.

کونسوڵخانەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 21.2.2024 راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “بینینی ئەم گۆڕانکارییە مایەی هاندانمانە و دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە هەوڵەکانی تا ئێستایان بۆ باشترکردنی ژینگەی میدیا و راگەیاندن”.

ئاماژە بەوەش کراوە، “بەڵام هێشتا رۆژنامەوانان و ناوەندە چاودێرەکان راپۆرتی پێشێلکاریی لەسەر هەندێک لایەنی میدیایی بڵاودەکەنەوە لە ناویاندا دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی گشتی و بەشداربوون لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییانەی حکومەت رێکیان دەخات”.

کونسوڵخانەی ئەمریکا روونیشیکردووەتەوە، بۆ باشترکردنی توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامدانەوەی پرسیاری بەجێی راگەیاندنەکان لە کاتی خۆیدا، کار لەسەر ئەوە دەکەن وتەبێژەکانی ناوەندە جیاوازەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێرن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تا باشتر تێبگەن لەوەی نووسینگەکانی راگەیاندن لە حکومەتی خۆمان لە ئەمریکا چۆن کارەکانیان ئەنجامدەدەن.

کونسوڵخانەی ئەمریکا: خۆتان داواکاری ڤیزای وڵاتەکەمان ...

کونسوڵخانەی ئەمریکا: خۆتان داواکاری ڤیزای وڵاتەکەمان پڕ بکەنەوە