ئومێد خۆشناو داوا دەکات خەڵک ڤیدیۆی بۆ بنێرن
+964
كوردستان ئەحمەد – هەولێر
پارێزگاری هەولێر دەڵێت هەر كەسێك كێشەیەكی هەیە یان پرسیارێكی هەیە، دەتوانێت بە ڤیدیۆ بۆیان بنێرێت و ئەوانیش وەڵامی دەدەنەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ژمارە تەلەفۆنێكی داناوە و نوسیویەتی، “ئەگەر پرسیار و كێشەتان هەیە، ئەوا لە رێگەی واتسئەپەوە بۆمان بنێرن و ئێمەش وەڵامتان دەدەینەوە”.
سابیر حسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگاری هەولێر بە +964ی راگەیاند، لە سایتی فەرمی پارێزگای هەولێر بەشێكیان هەیە بۆ سكاڵا و داواكاری و پرسیاری هاوڵاتیان، ئێستاش ئەو ژمارە تەلەفۆنەیان داناوە تاوەکو هاوڵاتیان بتوانن پرسیار لە پارێزگار بكەن و ئەویش وەڵامیان بداتەوە.
پرسیار و وەڵامەكە دەكرێتە بەرنامەیەكی تایبەتی چەند خولەكی و لە رێگەی میدیا و پەیجە فەرمیەكانەوە بڵاودەكرێتەوە.
هاوڵاتی دەتوانێت پرسیار و تێبینیەكانی بگەیەنێت بە ئومێد خۆشناو لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە 07504990655