زیانى سێ ملیۆن دینارى گه‌یاندووه‌

رەوەسەگێک پەلاماری ژمارەیەک بەرخ دەدات و مرداریان دەکات

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر، رەوەسەگێک پەلاماری ژمارەیەک بەرخ دەدات و مرداریان دەکات.

رووداوەکە لە گوندی کەلەکینى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى هه‌ریر، ئەمڕۆ سێشەممە 20.2.2024 روویداوه‌.

تالیب یاسین، یەکێک لە ئەندامانی ئەو خێزانەى کە خاوەنی بەرخەکانه‌ بە 964ـی وت، دوو رۆژە به‌هۆى له‌بارى کەشوهەواوە مه‌ڕه‌كان دواى لەوەڕاندنیان لە نێو حەساردا ده‌هێڵنه‌وه‌، به‌ڵام ره‌وه‌سه‌گێك ده‌رفه‌تى لێهانابوون و په‌لامارى دابوون.

وتیشی “یەکێک لە براکانم دەچێته‌ ناو حەساره‌كه‌، ده‌بینێت چەند سەگێک بەرخیان به‌دەمه‌وه‌یه‌، دواتر بۆیان دەرکەتووە كه‌ 11 بەرخیان لێ مرداركردبوونه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك به‌رخیشیان بریندار کردبوون.

بە قسەی ناوبراوبێت، لەئێستادا نرخی مەڕ و ماڵات گرانە و بەمەزندەیی سێ ملیۆن دینار زیانیان پێگەیشتووە.

ئەم رووداوە لەکاتێکدایە ، لەمانگی پێنجی ساڵی رابردوو، لە ناحیەی بەحرکە به‌هه‌مانشێوه‌ رەوەسەگێک پەلاماری ژمارەیەک مەڕ و بزنی دا و زیاتر لە 15 سەر مەڕ و بزنی مردارکردبوو.

پێداچونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پێشنیاز کراوە ئەو سەگانەی لە زاوزێ خراون بخرێنەوە سەر ...

پێشنیاز کراوە ئەو سەگانەی لە زاوزێ خراون بخرێنەوە سەر شەقام