هەواڵی زیاتر
کۆمپانیایەک درایە دادگا و دەرگای دامەزراندنیش کرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
شاره‌وانیى كۆیه ئه‌و كۆمپانیایه‌ى داوه‌ته دادگا كه كامێراكانى چاودێرى له كۆیه داناوه، چونكه ده‌ڵێت له‌شوێنی دانانى كامێرا‌كان ژینگه‌ی تێكداوه.
له دوو شوێنى كۆیه كامێرا داندراون، یه‌كه‌میان له شه‌قامى ئیسكان و دووه‌میش له هه‌یبه‌ت سوڵتان، كۆمپانیاكه‌ش بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى شاره‌وانى ده‌ستكارى ژینگه‌ى ئه‌م دوو شوێنه‌ى كردووه.
محه‌مه‌د میرحاج، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كۆیه به 964ـى وت، كۆمپانیاكه فریز و سه‌وزاییه‌كانى ئه‌م دوو شوێنه‌ى هه‌ڵته‌كاندووه و چه‌ند دارێكیشی هه‌ڵكه‌ندوون، سیستمى ئاودانیشى پچڕاندووه، ئه‌مه‌ش به‌پێی رێنمایی سزاى له‌سه‌ره.
لە دوزخورماتوو ده‌رگاى دامه‌زراندن بۆ زیاتر له 500 كه‌س بەشێوەی گرێبەست به‌رووى ده‌رچواندا كرایه‌وه، كه له كه‌رتى په‌روه‌رده دابمه‌زرێن، له‌كاتێكدا زیاتر له چوارهه‌زار ده‌رچوو فۆڕمی دامه‌زاندیان پڕكردووه‌ته‌وه.
ریاز عەلی بەڕێوەبەری بەشی عەرەبی لە پەروەردەی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، هەفتەی پێشوو فۆرمی سەرجەم دەرچوانی سنوورەکەیان وەرگرتووە و لەئێستاشدا سەرقاڵی جیاکردنەوە و رێکارەکانن.
وتیشی، ئەوانەی خاوەن شەهید و کەمئەندامن چانسیان زیاترە، وەک فەرمانبەر یان مامۆستا لە سنووری قەزاکەدا دابمەزرێن.
ماوەی 15 ساڵە دوكانێك له قه‌زاى خه‌لیفان دەرگای (دەرابەی) دانه‌خراوه و خاوه‌نه‌كه‌ى كه ئێواران ده‌چێته‌وه ماڵ دوكانه‌ى به‌كراوه‌یی جێی دەهێڵێت بێ ئەوەی، کامێرا و هیچ کەسێکیش چاودێری بکەن.
دوکانەکە، کێلی گۆڕی تێدا دروستدەکرێت و دەفرۆشرێت، کەوتووەتە سەر شەقامێکی گشتی قەزای خەلیفان و به‌هۆى دانه‌خستنیش له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ى ده‌ڕابی ئه‌م دوكانه کۆتر هێلانەی تێدا دروستکردووە.
خاوه‌نى ئه‌م دوكانه به 964ـى وت، لەو رۆژەوەی دوکانەکەم داناوە، تاوەکو ئێستا دامنەخستووە، شەوان هەر ئاوایە هیچ کاتێک گرفتم نەبووە نە هیچ دزییەکم لێ کراوە، نە رۆژێ لە رۆژان دەستکاری کەلوپەلەکانم کرابێ، بگرە دوکانەکەم هیچ کاتێک لە بایی حەوت ملیۆن دینار کەمتر کەلوپەلی تێدا نەبووە.
پەیامنێری 964، لە دەزگا ئەمنییەکانی ناوچەکە سۆراغی کردووە، تائێستا هیچ کەیس و سکاڵایەک نییە، کە لەبەرامبەر یەکێک لە تاوانەکانی دزیکردن لە دوکانەکەدا تۆمارکرابێ.