گاریس به‌یڵ بڕیاره قورسه‌كه‌ی دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
یاریزانی وێڵزی گاریس بەیڵ، ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید و ئێستای لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکی، دواجار وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند.
بەیڵ هاوینی 2022 یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و بەشێوەیەکی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە لۆس ئەنجلۆس گالاكسییه‌وە کرد.
بەیڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9ـی كانوونی دووه‌م، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت، “دوای وردبینی و رەچاوکردن، دەستبەجێ وازهێنانی خۆم لە یانە و له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌م رادەگەیەنم”.
وتیشی: “هەست بە خۆشبەختییەکی زۆر دەکەم کە خەونەکەمم بەدیهێناوە کە ئەو وەرزشەی خۆشم دەوێت، راستییه‌كه‌ی هەندێک لە باشترین ساتەکانی ژیانی پێبەخشیم، لە ماوەی 17 وەرزدا، کە له 111 یاریی نێوده‌وڵه‌تیشدا سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌مم كردووه، ئه‌مه دووبارەبوونه‌وه‌ی مەحاڵه، گرنگیش نییە لە داهاتوودا چی رووبدات”.
گاریس به‌یڵ ته‌مه‌نی 33 ساڵه و كاروانی وه‌رزشیی خۆیدا جگه له هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز، بۆ یانه‌كانی ساوسامتۆن، تۆتێنهام، ریال مه‌درید و لۆس ئانجلس گالاكسی یاریی كردووه.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه، جگه له چه‌ندان نازناوی دیكه‌ی وه‌ك خولی ئیسپانیا، جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا و مۆندیالی یانه‌كان.