گردبوونەتەوە
قوتابیانی پۆلی 12 لە قەڵادزی داوای کەمکردنەوەی مەنهەج دەکەن
964+
محەمەد عەلی – قەڵادزێ
قوتابیانی پۆلی 12 گردبوونەتەوە و داوادەکەن مەنهەجیان بۆ کەمبکرێتەوە لەبەرئەوەی پێ رانەگەن و ماوەیەکی کەمیان لەبەردەست ماوە.
قوتابیان لەپارکی ناوشار بەڕێکەوتن بەرەو پەروەردەی پشدەر رۆیشتن و داوای سەرەکیان کەمکردنەوەی مەنهەج بووە.
یەکێک لە قوتابییەکان دەڵێت، “تائێستا نیوەی مەنهەجەکەشمان نەخوێندووە، ئەگەر کەمنەکرێتەوە لەتوانای ئێمە دانییە و ئەگەر داواکاریەکەمان بۆ جێبەجێ نەکەن ناچینە تاقیکردنەوە”.