رووداوەکانی ئەمڕۆ
وانه‌بێژان موچه وه‌رده‌گرن و له پێنجوێنیش گردێك رۆچوو
964+
ژووری هەواڵ
ناحیه‌ى خانكێ وه‌ك یه‌كه‌م شوێن له هه‌رێمی كوردستان سه‌رژمێری بۆ دانیشتوانه‌كه‌ى ئه‌نجامدا و ده‌ركه‌وت ژماره‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ى له كه‌مپه‌كانى ئه‌م ناحیه‌یه‌ن، پێنج ئه‌وه‌نده‌ى ژماره‌ى دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌یه‌تى.
بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا مامۆستایانى وانه‌بێژ له هه‌رێمی كوردستان شایسته داراییه‌كانیان بۆ مانگى 11ـى ساڵى پار وه‌ربگرن، كه كۆى شایسته دراییه‌كانیان بۆ مانگێك 15 ملیار دیناره.
964 ڤیدیۆیەکى ده‌ستكه‌وتووه، رۆچوونى قه‌دپاڵى گردێك نیشان ده‌دات كه بەهۆی باران بارینی ئەم چەند رۆژەی رابردوو لە گوندی چارخ لە قەزای پێنجوێن روویداوە.