پێشتر هەڵگیراونەتەوە

پاسەوانی سنوور داوا لە دەزگای مین دەکات 850 مینیان بۆ لەناوببات

964+

پێشەوا محەمەد

پاسەوانی سنوور لە سنووری دەروازەی پەروێزخان داوا لە دەزگای گشتی کاروباری مین دەکات 850 مینیان بۆ لەناوبەرێت.

ئەو مینانە لە لایەن تیمی ئەندازەی پاسەوانی سنوورەوە هەڵگیراونەتەوە، بەڵام ئەوان تیمی لەناوبردنیان نییە و تەنیا دەزگای مین دەتوانێت ئەوکارە بکات.

جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین بە 964ـی وت، “ئەو لوغمانە نابێت بگوازرێنەوە و نابێت عەمباریش بکرێن، بەڵکو دەبێت لەو شوێنە لەناوببرێن کە دەدۆزرێنەوە”.

دەشڵێت، دەزگاکەیان تیمی تایبەتی لەناوبردنی مینیان هەیە و بەڵێنیان بە پاسەوانی سنوور داوە تیمیان بۆ بنێرن و ئەو مینانە لەناوبەرن بە شێوەی زانستی.

ئەو مینانەی هەڵگیراونەتەوە، لە جۆرەکانی ڤالمارا، ڤی ئێس و ئەنتی تانکن.

“هێشتا کاتی ناردنی تیمەکەمان دیاری نەکردووە چونکە ئەمڕۆ ئەو داوایەیان لێکردووین، بەڵام تیم دەنێرین و مینەکانیان بۆ لەناودەبەین”، جەبار مستەفا وای وت.

خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکاریی دەزگای مین دەکات

خاچی سووری نێودەوڵەتی هاوکاریی دەزگای مین دەکات